
Nawras Company
tendersglobal.net
ناو نیشانی کار: نوێنەرى فرۆشتن
شوێنی کار: سلێمانی
هێڵی ڕاپۆرت: بەرپرسی تیمی فرۆشتن
مەبەستی کار: خزمەتکردنى کڕیار لە ڕێگەى فرۆشتنى بابەتەکان؛ پڕکردنەوەى پێداویستەیەکانى کڕیار..
ئەرکەکان :
-
خزمەتکردنى کڕیارەکانى ئێستا، بەدەستهێنانى ئۆردەر، بەدەستهێنانى کڕیارى نوێ لە ڕێگەى پلان وڕێکخستنى خشتەى کارى ڕۆژانە بۆ پەیوەندى کردن یان سەردانى کردنى کڕیارەکانى ئێستا یان ئەو شوێنانەى دەکرێت ببنە کڕیاڕى نوێ.
-
گۆڕینى ناوەڕۆک وشێوازى گەیاندن و قسەکردن و پێشکەش کردنى فرۆشتن بۆ کڕیار لە ڕێگەى لێکۆڵینەوە و دیراسەکردنى شوێنە جیاوازەکان.
-
پێشکەش کردنى ئۆردەرەکان بە گەڕانەوە بۆ لیستى نرخەکان و زانیارى لەسەر بابەتەکان.
-
زانیارى بەردەوام دەبەخشێت بە دەستەى بەڕێوەبردن لە ڕێگەى پێشکەش کردنى چالاکیەکان وڕاپۆرتى ئەنجامەکان، بۆ نموونە وەک پەیوەندى ڕۆژانە و ڕاپۆرتى سەردانیەکان، پلانى سەردانیەکانى هەفتانە، شیکارى ناوچەیی مانگانە وساڵانە.
-
پێشنیارکردنى گۆڕانکارى لە بابەتەکاندا، خزمەتگوزارى، ویاساکان لە ڕێگەى هەڵسەنگاندنى ئەنجامەکان و پێشەکەوتنەکانى ڕکابەرەکان.
-
چارەسەرکردنى کێشەکانى کڕیار لە ڕێگەى بەدواداچوون بۆ کێشەکان؛ دۆزینەوەى چارەسەر بۆیان؛ ئامادەکردنى ڕاپۆرت، ئامادەکردنى پێشنیار بۆ دەستەى بەڕێوەبردن.
-
ئامادەکردنى ئەرشیف وڕیکۆرد لە ڕێگەى تۆمارکردنى زانیارى لەسەر فرۆشى ناوچەکان و کڕیارەکان.
-
بەشدارى کردن لە کارەکانى تیمەکەی وهەوڵدانى جدیی بۆ پێشخستنى گروپەکەى لە ڕێگەى بە دەست هێنانى ئامانجە پەیوەندیدارە پێویستەکان.
لێهاتوویەکان :
-
بروانامەی دبلۆم یان بەکالریۆس لە بەشى کارگێڕى کار یان بەشێکى پەیوەندیدار.
-
ڕاهێنانى پێشکەوتووى وەرگرتبێ لەسەر فرۆشتن، بازاڕگەڕى، وکارگێڕی کار.
-
باشتره ئەزموونى لە بازاڕگەڕى وفرۆشتندا هه بيَت
-
هاندانى خود، ئاڕاستەکردنى خود وە ئارەزوو کردن لە پێشبڕکێ و لێهاتوو بێت لە ڕێکخستن و پەیوەندى کۆمەڵایەتى
-
لێهاتووى زۆر لە گفتوگۆ و پەیوەندى کۆمەڵایەتى،ڕێک پۆش و زمان پاراو بێت.
-
هیچ کارێکی تری نەبێت
-
بەڕێوەبردنى کات وچارەسەرکردنى کێشە
-
تواناى کارکردن لە شەفتى جیاوازدا.
-
توانا جەستەییەکان: ئەو ئەرکانەى کە پێویستە لە بارودۆخى ئۆفیسدا بکرێت.
-
مۆڵەتى شۆفێرى هەبێت وئۆتۆمۆبێلی تایبەتی خۆی هەبێت گونجاوبێت بۆ کارەکەى.
ئەوانەى خوازیارن، دەتوانن سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەى خوارەوە:
[email protected]
بەو مەرجەى هەر کەسێک تەنها یەک جار سیڤی بنێرێت و وە پۆستى دیارى کراو لە ئیمەیڵەکەیدا بنووسێت.
Apply for this job
To help us track our recruitment effort, please indicate in your cover/motivation letter where (tendersglobal.net) you saw this job posting.